به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند، نۆ تۆمه‌تبار كه‌ له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوو ده‌ستگیركرابوون، سزادران.
 
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی ئاسایشی گه‌رمیان، لە چەند مانگی ڕابردوودا توانرا لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی تیرۆر و ڕفاندن و خراب بەکارهێنانى ئامێری پەیوەندی و مامەڵەکردن بەمادەی هۆشبەرەوە (9) نۆ تۆمەتبار دەستگیربکرێن.
 
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌”تۆمه‌تباره‌كان له‌ یه‌ك ساڵ بۆ 10 ساڵ زیندانی كردن سزادراون”.
 
ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌:
 
پاش ئەوەى لە چەند مانگى رابردوودا لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە، بە تۆمەتى جیاواز (٩) نۆ تۆمەتبار دەستگیر کران, سەرەنجام بەم شێوەیەى لای خوارەوە سزادران .
 
پاش ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا توانرا لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی تیرۆر و ڕفاندن و خراب بەکارهێنانى ئامێری پەیوەندی و مامەڵەکردن بەمادەی هۆشبەرەوە (9) نۆ تۆمەتبار دەستگیربکرێن و پاش ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم بەرێز دادەوەری لێکۆڵینەوەو هەروەها پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە سەرەنجام لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیان بەم شێوەیەی لای خوارەوە سزا دران.
 
1/ ف س ا 1981 دانیشتووى شاری کەلار لە 28/2/2021 بەپێی ماددەى (٤٤٤)ی .س دەستگیر کراوەو لەڕێکەوتى 31/3/2021 بە ماوەى (١) یەک ساڵ بەندکردن سزادرا .
 
٢/ ڕ ک ک لە دایک بووى 1980 دانیشتووى ناحێەى رزگارى لە ڕێکەوتى 27/2/2020 بەتۆمەتى ڕفاندنى هاوڵاتى مەدەنى لە ناحێەى رزگارى دەستگیر کراوەو لە ڕیکەوتى 11/4/2021 بە پێی ماددەى (٤٢١)ی .س بە (١٠) ساڵ بەند کردن سزادرا .
 
٣/ ف ع م لە دایک بووى 1971 دانیشتووى ناحێەى رزگارى لە ڕێکەوتى 17/2/2020 بەتۆمەتى ڕفاندنى هاوڵاتى مەدەنى لە ناحێەى رزگارى دەستگیر کراوەو لە ڕیکەوتى 11/4/2021 بە پێی ماددەى (٤٢١)ی .س بە (١٠) ساڵ بەند کردن سزادرا .
 
٤/ ن ع م لە دایک بووى 1974 دانیشتووى ناحێەى رزگارى لە ڕێکەوتى 27/2/2020 بەتۆمەتى ڕفاندنى هاوڵاتى مەدەنى لە ناحێەى رزگارى دەستگیر کراوەو لە ڕیکەوتى 11/4/2021 بە پێی ماددەى (٤٢١)ی .س بە (١٠) ساڵ بەند کردن سزادرا .
 
5/ه س م لە دایکبووی 1998 دانیشتووی شارۆچکەی سەید صادق بەتۆمەتی خراپ بەکار هێنانی ئامێری پەیوەندی لە 18/1/2021 لە شاری کەلار دەستگیر کراوە, لە 11/4/2021 بە پێی ماددەى (2)ى خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بە یەک ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزادرا .
 
6/ئ ع م لەدایکبووی 1984 دانیشتووی خانەقین لە ڕێکەوتی 28/12/2020 لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە تۆمەتی مامەڵە کردن و بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراوەو لە ڕێکەوتى 12/4/2021 بە پێی ماددەى (٢٦) لە یاسای (١) ساڵی(2020)ی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ماوەى (١) ساڵ زیندانی و بڕی (30000000) سی ملیۆن دینارى عێراقى پێبژاردن سزادرا, تاوانباری ناوبراو ئەم مادە هۆشبەرانەى پێوە گیراوە (٢٤٩)گرام تریاک +(٢٠)گرام شیشە +(١٤) حەپى جۆرى ترامادۆڵ +(١٧٥) سیسی شروبى میتادۆڵ .
 
 
 
7/ ف ج ق 1982 دانیشتووی خانەقین لە ڕێکەوتی 28/12/2020 لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە تۆمەتی مامەڵە کردن و بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراوەو لە ڕێکەوتى 12/4/2021 بە پێی ماددەى (٢٦) لە یاسای (١) ساڵی(2020)ی ماددەى هۆشبەرەکان بە ماوەى (١) ساڵ زیندانی و بڕی (5000000) ملێون دینارى عێراقى پێبژاردن سزادرا .
 
8/ غ س ا 1973 دانیشتووی رانیە لە ڕیکەوتی 16/8/2020 بە تۆمەتی هاوکاریکردنی گروپى تیرۆرستى داعش لە ڕانیە دەستگیرکراوە 26/4/2021 بە پێی ماددەی( ٢ )تیرۆر بە پێنج ساڵ یەک مانگ زیندانی سزادرا .
 
9 /ع ف م لە ڕیکەوتى 28/1/2021 دەستگیرکراوە بە پێی ماددەى (30) لە یاسای (١) ساڵی (2020) ماددە هۆشبەرەکان , لە ڕیکەوتى 12/4/2021 بە ماوەى (١) یەک ساڵ زیندانی و بڕی (5000000) پێنج ملیۆن دینارى عێراقى سزادرا .
 
دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکانیان هەر نۆ تاوانباری ناوبراو ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کران.
 
 
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان