به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى رایگەیاند، بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووان و گیان لەدەستدانی کارمەندێک، دەوامی فەرمانگەیەک رادەگرن.
لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى ئاماژەی بەوەداوە “ئاگاداری دانیشتوانی ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ین، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان به گشتی و به‌هۆی تووشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌رانی به‌شی خه‌ده‌مات و فرۆشتنی وزه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی به په‌تای كۆرۆنا و گیان له‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێكمان، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه، له‌م ئه‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌وام له‌و به‌شه راده‌گیرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى داواش لە هاووڵاتیان دەکات “بۆ مامه‌ڵه‌ی كاروباروی وزه و تاپۆ و روخاندنى خانوو، پشكنینى پێوه‌رى كاره‌با و پاكتاوى پاره‌ى كاره‌با سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى نه‌كه‌ن”.