سنورمیدیا – تایبه‌ت
به‌هۆی لادان له‌و گرێبه‌سته‌ی كه‌له‌نێوانیاندا بوو، خوێندنگه توركییه‌كانی سلێمانی كه به قوتابخانه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ناسراون، گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له ته‌موزی 2016، كوده‌تایه‌ك له توركیا شكستی هێنا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ گوله‌نییه‌كان درێژكرد و ده‌ستیانكرد به سزادانی لایه‌نگران و داخستنی ناوه‌نده‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی توركیا.
له‌پاشان ده‌وڵه‌تی توركیا داوای له حكومه‌تی هه‌رێم كرد، سه‌رجه‌م خوێندنگاكانی سه‌ر به ڕێخراوه‌كانی فه‌تحوڵا گوله‌ن له هه‌رێم دابخرێت، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م داوایه‌یان ئاراسته‌ی قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به فه‌تحولا گوله‌ن كرد.
له‌پاشان قوتابخانه‌كانی سه‌ر به فه‌تحولا گوله‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی كێشه نه‌بنه‌وه گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان واژۆكرد و سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به ڕێكخراوی خزمه‌ت خرانه ژێر ناوی “یونایتد ساینس” كه له ژماره‌یه‌ك قوتابخانه پێكهاتووه.
مه‌رجی سه‌ره‌كی گرێبه‌سته‌كه ئه‌وه بووه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری كوالیتی خوێندن نه‌كرێت، له‌هیچ بارودۆخێكدا مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كه‌م نه‌كرێته‌وه و كرێی خوێندن له‌سه‌ر خوێندكاران زیاد نه‌كرێت.
سنورمیدیا زانیویه‌تی، له‌سه‌رتای خوێندنی ئه‌مساڵ و دوای داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌هۆی كۆرۆناوه، به فه‌رمانی فاخر ته‌یب، سه‌رۆكی گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان هه‌ستاون به زیادكرنی كرێی خوێندن له‌سه‌ر خوێندكاران، ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی خوێندن به ئه‌لكترۆنییه، تێچووی خوێندنی ئه‌و قوتابخانانه كه‌می كردووه، هه‌روه‌ها ژماره‌یك مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ریان دوور خستووه‌ته‌وه و مووچه‌ی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌شیان كه‌م كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سنورمیدیا، به‌هۆی پێشێلكاری له گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان، ڕێكخراوی خزمه‌ت گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و ئێستا ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی خوێندن له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆمپانیای قه‌یوان نه‌ماون.