سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاشكرایده‌كات، له11 پارێزگاى عێراق به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دهكاتو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوى 55 كاندیدیان ڕاده‌ستى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات، ده‌شڵێت:”بڕیاربوو پارتى كۆنگره‌ى خۆى له‌مانگى 5ى ئه‌مساڵ ببه‌ستێت، به‌ڵام به‌هۆى كۆرۆناوه كۆنگره‌كه دواخرا”.
خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاشكرایكرد، “له11 پارێزگاى عێراق به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كه‌ین”.
وتیشى:”بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوى 55 كاندیدمان ڕاده‌ستى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان كردوه، به‌ڵام تائێستا هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌ك له‌كۆمسیۆن تۆمارنه‌كراوه”.
خه‌سره‌و گۆران وتى:”ئێمه دوو كاندیدمان لهوكهركوك بۆ هه‌ڵبژاردن دهبێتو هیچ كه‌سیش ناتوانێت ڕێگریمان لێبكات”.
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، “بڕیاربوو كۆنگره‌ى پارتى له‌مانگى 5ى ئه‌مساڵ ببه‌سترێت، به‌ڵام به‌هۆى كۆرۆناوه كۆنگره‌ى پارتى دواده‌خرێت بۆ كاتێكى نادیار”.
ئه‌وه‌شى وت:”كاندیده‌كانمان به‌گوێره‌ى پێوه‌ره‌كانى كۆمسیۆن‌و پێوه‌رى حزبیی خۆمان داناوه، هاوكات ئێمه پێمانوایه، هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره گه‌رموگوڕتر دهبێتو ڕێژه‌ى به‌شداریكردنى هاوڵاتیانیش زیاتر ده‌بێت”.
بۆ ئه‌وه‌ش نمونه‌ى هێنایه‌وه‌و وتى:”بۆ نمونه له‌ته‌له‌عفه‌ر بۆ چوار كورسى 33 كه‌س كاندیدنو كێبڕكێ ده‌كه‌ین، بۆیه ده‌ڵێین گه‌رموگوڕتر ده‌بێت هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران”.
خه‌سره‌و گۆران ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، “هیچ هاوپه‌یمانێتیه‌كى ڕاگه‌یه‌نراو له‌كۆمسیۆن تۆمارنه‌كراوه، به‌ڵام لێكتێگهیشتنو نزیكبونه‌وه ئاساییه ئه‌گه‌ر هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه وه‌كو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین له 11 پارێزگاى عێراق”.