نووری حه‌مه‌عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، رایگه‌یاند، هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك له هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی داعش له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش به دیل نه‌گیراوه و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه راست نین، ته‌نیا سێ شه‌هید و دوو بریندارمان هه‌بووه.
ئه‌وه‌شی وت، نازانین چه‌ند تیرۆریستی داعش كوژراون، به‌ڵام له دوای خۆیان خوێنێكی زۆریان له كاتی هه‌ڵهاتنیان لێ رژاوه، ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش له ناوچه‌ی زورگه‌زراو دزه‌یان كردووه كه 20 كیلۆمه‌تر به پێنج كیلۆمه‌تر سنوورمان هه‌یه، له‌وێوه هاتوونه‌ته سنووری ئێمه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی پێشمه‌رگه.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه، ئێسته دۆخه‌كه زۆر ئارامه و پێشمه‌رگه له شوێنی خۆیه‌تی و وه‌ڵامێكی زۆر باشی تیرۆریستانی داعش دراوه‌ته‌وه. وتی: باس له پێوه‌ندیی پێشمه‌رگه و سوپا ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه، به‌ڵام ئێمه له شوێنی خۆمان و ئه‌وانیش له شوێنی خۆیانن