حکومەتی هەرێم بڕیاریدا، بەبۆنی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە سبەینێ پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بەبۆنەی (1)ی ئایار رۆژی جیهانی کرێکارانەوە سبەینێ شەممە لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەت، جگە لە وەزارەتی پەروەردە پشووی فەرمی دەبێت.

رۆژى (1)ى ئایار بە رۆژى جیهانى کرێکاران دیارکراوە و بەو بۆنەیەوە لە بەشێک لە ووڵاتان پشوى فەرمى دەبێت و مەراسیمى جیاواز ئەنجام دەدرێت و رێز لە کرێکاران دەگیرێت.