لیژنەى باڵاى روبەڕوونەوەى کۆرۆنا لەهەرێمى کوردستان چەند بڕیارێکى نوێ دەرکرد، لە چوارچێوەى رێوشوێنەکانى روبەڕووبونەوەى کۆرۆنا.
بەپێی بڕیارەکان، دەرگاى قوتابخانەکان دواى جەژنى رەمەزان دەکرێنەوە، کاتژمێر ١٢ ى شەوى کۆتا رۆژى رەمەزان قەدەغەى هاتوچۆى سەرتاسەرى دەستپێدەکات تا کاتژمێر ١٢ى شەوى سێیەم رۆژى جەژن.