سنورمیدیا
د.ڕێبوار كه‌ریم، غالب محه‌مه‌د، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی هیوا، به سه‌ربه‌خۆ خۆیان كاندید ده‌كه‌نه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق.
د.غالب محه‌مه‌د، له هه‌ڵبژاردنی پێشووی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان كاندید بوو توانی كورسییه‌كی په‌رله‌مانی عێراق مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام بۆ ئه‌م جاره بڕیاریداوه به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و له‌سه‌ر بازنه‌ی گه‌رمیان خۆی كاندید بكات.
د.ڕێبوار كه‌ریم، كه له هه‌ڵبژاردنی پێشوو سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی هیوا بوو توانی بگاته په‌رله‌مانی عێراق، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه له‌سه‌ر بازنه‌ی سلێمانی دووباره خۆی كاندید بكاته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، به ده‌نگی حزبه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید، توانی یه‌كێك له‌و سێ كورسییه بۆ خۆی به‌ده‌ست بهێنێت كه نه‌وه‌ی نوێ به‌ده‌ستی هێنابوو، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه، بووه ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی هیوا، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش بڕیاری داوه له یه‌كێك له بازنه‌كانی سلێمانی و به سه‌ربه‌خۆ خۆی كاندید بكات.