خۆکوژێک لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی کەرکووک ویستویەتی خۆی بتەقێنێتەوە، تەقەی لێکراوە و پشتێنی بۆمبڕێژکراوی تەقیوەتەوە.
لەوبارەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، خۆکوژێک بە پشتێنێکی بۆمبڕێژکراو، ویستی بچێتە ناو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە شاری کەرکووک، بەڵام لەلایەن پاسەوانەکانەوە تەقەی لێکرا و کوژرا، دوای تەقینەوەی پشتێنی بۆمبڕێژکراوەکە دوو پاسەوان بە سووکی برینداربوون”.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە زانیاری زیاتر لەسەر رووداوەکە بڵاودەکەنەوە.