پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی بنکەی ئیسکان، تۆمەتبارێک بە ناوی (د.ھ.ک) دەستگیركرا، کە بڕێک ماددەی هۆشبەری لە جۆری (کریستاڵ) پێبووە.
دەشڵێت، تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (30)ی هۆشبەر، ڕاگیرا.