وابڕیاره 10ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێت و نه‌وه‌ی نوێ بڕیاریداوه دوو میدیاكاری ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی حزبه‌كه بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه كاندید بكات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سنورمیدیا كه‌وتووه، نه‌وه‌ی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق چیا مه‌جید، پێشكه‌شكاری ته‌له‌فیزیۆنی NRT له بازنه‌ی سلێمانی كاندید ده‌كات بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌یه‌وێت به سیستمی كۆتا ده‌ربچێت.
هه‌روه‌ها ئومێد محه‌مه‌د، په‌یامنێری به‌غدای NRTی له بازنه‌ی كه‌ركوك كاندید ده‌كات بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

چیا مه‌جید، پێشكه‌شكاری ته‌له‌فیزیۆنی NRT

ئومێد محه‌مه‌د، په‌یامنێری به‌غدای NRT