سنورمیدیا
شه‌وی ڕابردوو له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه‌ی ئه‌هلی به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكه‌وه پیاوێك به‌ناوی ئالان جه‌مال به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
خێزانی كۆچكردووه‌كه به میدیاكانی ڕاگه‌یاند”پزیشكی هاوسه‌ره‌كه‌م پێی وتین ده‌بێت كاتژمێر 10:30 له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌رشێخه‌بن قه‌سته‌ره و باڵۆنی بۆ بكه‌م، به‌ڵام دكتۆر كاتژمێر 2ی شه‌و هات”.
وتیشی”پاش 20 خوله‌ك له چوونه ژوره‌وه‌ی بۆم ده‌ركه‌وت هاوسه‌ره‌كه‌م كۆچی دوایی كردووه، كه چومه ژوری نه‌شته‌رگه‌ری، نه ئاویان هه‌ڵواسیبوو بۆی، نه ئامێری هه‌ناسه‌دانی لێ‌بوو نه‌هیچ شتێكی پێویست”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد”پێش نه‌شته‌رگه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌م كێشه‌ی نه‌بوو، ته‌نها تۆزێك ئازاری سه‌رسنگی هه‌بوو، به‌پێی خۆی چوو ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوه”.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سنورمیدیا، ئه‌و پزیشكه‌ی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی ئه‌نجامداوه ناوی سه‌روه‌ت هه‌ورامییه، ڕۆژی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له‌كاتژمێر 10 بۆ 2ی شه‌و له نه‌خۆشخانه‌ی حكومی و ئه‌هلی و نۆڕینگه‌كه‌ی خۆی كاری كردووه.
نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌نوه‌ر شێخه سه‌ر به گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوانه و تا ئێستا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌و باره‌یوه نه‌داوه.