پەڕاوی لێكۆڵینەوەی مامۆستا بەدەل بەرواری لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشەوە جارێكی دیكە ڕەوانەی دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر كرا. پارێزەرەكەی دەڵێت “پەڕاوەكە هیچ شتێكی نوێی تێدا نییە”.
ئاسۆ هاشم، پارێزەری بەدەل بەرواری، ناردنی پەڕاوەكەی بۆ دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر پشتڕاست كردەوە و وتی “لە 24ی ئەم مانگەوە پەڕاوەكە ڕەوانە كراوە و تەنیا ئەوە ماوە ڕۆژی دادگاییكردنەكەی دیاری بكرێت”.
“پەڕاوەكە هیچ شتێكی نوێی تێدا نییە. تۆمەتەكە هەر ئەوەیە كە مامۆستا بەدەل ویستوویەتی ئاسایشی هەرێمی كوردستان تێك بدات”، ئاسۆ هاشم وای وت.
سەبارەت بە ئەگەری بوونی ڤیدیۆی دانپێدانانی بەدەل بەرواری،ئاماژهی بهوهكرد “مامۆستا بەدەل تا ئێستا هیچ دانپێدنانێكی نییە”، دانی بەو تۆمەتەدا نەناوە كرا دراوەتە پاڵی و ڕەتی كردووەتەوە.
ڕۆژی 15-2-2021، دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر یەكەم دانیشتنی سەبارەت بە دۆسیەی حەوت چالاك و ڕۆژنامەوانی دەستگیركراوی بادینان ئەنجام دا، تێیدا پێنج كەسیان بە تۆمەتی “سیخوڕی و هەوڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان” یەكی بە شەش ساڵ زیندانیكردن سزا دران.
ئەوكات دۆسیەكانی هەریەك لە مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد حاجی لەلایەن دادگای تاوانەكانی دووی هەولێرەوە گەڕێندرایەوە بۆ ئاسایشی گشتی و دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایش، چونكە “دۆسیەكانیان كەموكووڕیی لێكۆڵینەوەی هەبوو”