سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی بڕی 24 ملیار و ٣١٨ ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی (٢٢) پڕۆژەی خزمەتگوزاریی پێویست و جێبەجێکردنی (٤) پڕۆژەی ستراتیژی نوێ بۆ سنوری یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی.

 

پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر داخوازیی پارێزگای سلێمانی بە نوسراوی ژمارە (7931) لە ٢٩/١١/٢٠٢٠دا بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە نوسراوی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، ژمارە(٢٥٥٧) لە ٢٥/٢/٢٠٢١ و دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگاری سلێمانیدا، بە پشتیوانی وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی و سەرۆکایەتیی دیوان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی تر، ڕەزامەندیی دراوە، لەسەر خەرجکردنی بڕی 24 ملیارو ٣١٨ ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی (٢٢) پڕۆژەی خزمەتگوزاریی پێویست و جێبەجێکردنی (٤) پڕۆژەی ستراتیژی نوێ بۆ سنوری یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی دارایی بە نوسراویان ژمارە ٥/١١/٣٠٢٣ لە ٢٥/٤/٢٠٢١ دا ڕەزامەندیی خەرجکردنی نەختینەی هەموو ئەو بڕە بودجە دیاریکراونەی ڕەزامەندیان لەسەر دابوو پەسەند کرد.

پارێزگاری سلێمانی راشیگیاندووە، ئەم هەنگاوە، هەنگاوێکی گرنگ و شایستەیە بە ئاراستەی دەستپێکردنەوەی پڕۆژە وەستاوەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێ لە پێناوی خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و دروستکردنی دەرفەتی کارو بوژانەوە لە هەموو ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستاندا.

پڕۆژەکان بریتین لە: