وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت، کە ده‌ستدرێژی سێكسییان کردووەتەسه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ لە شارى بەغدا و دواتر فڕێیان داوە.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تاوانی به‌غدا له ناوچه‌ی ئه‌بوغرێب دو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردوه كه كچێكی منداڵی 13 ساڵانیان رفاندوه، دواتر له ناو شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك فڕێیانداوه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو دوو تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه ده‌ستدرێژی سێكسیان كردوه‌ته سه‌ر كچه‌كه، پاشانیش دواتر به توندی لێیان داوه و وایانزانیوه مردوه، هه‌ربۆیه به‌جێیانهێشتوه، بەڵام لەئێستادا كچەكە لەژیاندا ماوە و لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دەشڵێت: رێوشوێنی یاسایی دژ به تۆمه‌تباره‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر و راده‌ستی لایه‌نی دادوه‌ریی كراون، بۆئه‌وه‌ی سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن.