سنورمیدیا ـ تایبه‌ت
یه‌كێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامی هه‌یه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه‌مئه‌ندام نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به سنورمیدیای ڕاگه‌یاند، له ئێسدا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێت به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی مووچه‌ی نایاسایی یان دوو مووچه‌یان هه‌یه.
وتیشی”ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رپرس هه‌ن دوو مووچه و سێ مووچه‌یان هه‌یه، مووچه‌كانیان ده‌بڕدرێن و لێكۆڵینه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد” شۆفێری ته‌كسی هه‌یه مووچه‌ی نابینایی هه‌یه، په‌رله‌مانتاریش هه‌یه مووچه‌ی كه‌م ئه‌ندامی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام كه‌م ئه‌ندام نییه”.