لە پەرلەمانی کوردستاندا گرژی لە نێوان پەرلەمانتارانی پارتی و یەكێتی و گۆڕاندا دروستبوو و دانیشتنەکە هەڵگیرا .

لە دانیشتنی پەرلەماندا، زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە پەرلەمانتارانی یەكێتی رایگەیاندووە، “پەرلەمانی کوردستان هۆتێلی پێنج ئەستیرە نییە کەی ویستان بڕۆن و بێن.”

هەر لە فراکسیۆنی پارتی، بەهمەن عەبدوڵا بە پەرلەمانتارانی گۆڕانی وتووە، “بە ١٢ پەرلەمانتارەوە هاتنە حکومەت ئیستا شەشن.”

ئەم هەواڵە نوێدەکرێتەوە…