ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌سنوری ناحیه‌ی كانی ماسی له پارێزگای دهۆك، بۆمبێك له‌جۆری TNT به‌تیمێكی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌با ته‌قیه‌وه و به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه
به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كاره‌بای زیاتر له 76 گوندی سنوری ناحیه‌ی كانی ماسی پچڕاوه، ئه‌مرۆش تیمێكی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای ناحیه‌كه ده‌ستیان به‌كاركردن كردوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌زوی كاره‌با.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌كاتی چونیان بۆ یه‌كێك له گونده‌كان، بۆمبه‌كه به‌تیمه‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌س برینداربون.
ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان، سێ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تی ئێن تیه‌ك له كانی ماسی برینداربون.
وتیشی، “به‌هۆی بۆردومانی به‌رده‌وامی توركیاوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان بێكاره‌با بون و ئه‌و تیمه‌ش بۆ مه‌به‌ستی چاككردنی كێشه و گرفته‌كانی كاره‌با سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردبو”.