بەھۆی خەرجنەکردنی ھیچ برە پێشینەیەکی تر و راگرتنی تەمویلی پرۆژەکان لە ئێستادا کارکردنی لەقۆناغی دووەمی رێگای کەلار-دەربەندیخان رادەگیرێت.
عەدنان خەلیل بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان رایگەیاند، بۆ قۆناغی دووەمی رێگای کەلار- دەربەندیخان لە ١٩ی ١٢ی ٢٠١٧ دەستکراوە بەکارکردن لە پرۆژەکە لەدوای ئەو وادەیەوە واتە یەک ساڵ و نیوو ھیچ برە پارە و تەمویلێک بۆ پرۆژەکە خەرج نەکراوە.
راشیگەیاند، لە ئێستادا ٥٣٪ی پرۆژەکە تەواوبوە، بەڵام بەھۆی خەرجنەکردنی پارەی تەرخانکراو کارکردن لەپرۆژەکە زۆر بە سستی بەرێوەدەچێت.
بەرێوەبەری رێگاوبانی کەلار وتیشی، لە کاتی سەردانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێم بۆ پرۆژەکە بریاریدا پارەی تەرخانکراو بەردەوامی ھەبێت بۆ ئەوەی کارکردن لەپرۆژەکە رانەگیرێت.
ئاشکراشیکرد، لەرێگەی ئیدارەی گەرمیانەوە داوای چارەسەرکردنی بەپەلەمان کردوە و ھەشتا ملیار بۆ کۆی پرۆژەکە داواکراوە.