ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه واژووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه، تیایدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه، كه بڕگه‌یه‌كی دیكه به ریزبه‌ندیی (دووه‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره (10)ى ئاسایی رۆژی سێشه‌ممه (27ی نیسان/ ئه‌پرێلی2021) زیادكراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی دوێنێی په‌رله‌مانی كوردستان، بەرنامەی کاری دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه، بریتییە لە “خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی كێشه‌كانى (منداڵان و هاووڵاتییانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و خانه‌واده‌كانیان، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرى (كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی)ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (66) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان”.
ئه‌مڕۆش له به‌یاننامه‌یه‌كدا، بڕگه‌یه‌كی دیكه بۆ دانیشتنه‌كه‌ی به‌یانی زیادكراوه و ئاماژه به‌وه كراوه، كه بڕگه زیادكراوهكهی دانیشتنی به‌یانی له‌سه‌ر گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تی و رێزگرتن له‌به‌ها پیرۆزه ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ ده‌بێت.
