سنومیدیا – كاروخ عومەر
له چاوپێككه‌وتنێكی تایبه‌تی سنورمیدیا، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.ڕه‌زا حسێن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده ئه‌زمونێكی تازه بووه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو بوون له په‌یڕه‌وكردنی سیستمی ئه‌لیكترۆنی و ئاوێته و ده‌شڵێت له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین ئاستی زانستی زانكۆی سلێمانی له‌جیهاندا به‌ره‌وپێش ببه‌ین.
سنورمیدیا: به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرناوه خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگاكان ڕاگیرا و بوو به ئه‌لكترۆنی، تاچه‌ند سه‌ركه‌وتوو بوون له‌م ئه‌زموونه نوێیه؟
د.ڕه‌زا حه‌سه‌ن: خۆشبه‌ختانه زانكۆی سلێمانی خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك مامۆستا‌و كادره كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خوێندنیان ته‌واو كردووه و ئه‌و ئه‌زموونه‌یان هه‌بوو، پێشتریش ئێمه له چه‌ند كۆلێژێك خوێندنمان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین و ئه‌پڵیكه‌یشن تاقی كردبووه‌وه، بۆیه ئێمه له سه‌ره‌تای مانگی 11ی ساڵی پار توانیمان ئه‌پڵیكه‌یشن و به‌رنامه‌كانی وانه وتنه‌وه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ئاماده‌كه‌ین بۆ مامۆستایان و خوێندكاران.
به‌خۆشحاڵییه‌وه له سه‌رتای ساڵی خوێندنی 2020-2021، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا سیستمێكی نوێ كه له‌وڵاتانی جیهان له بارودۆخی نه‌خوازراو پشتی پێده‌به‌سرێت و پێی ده‌ڵێن سیستمی ئاوێته یان میكس، په‌یڕه‌و بكرێت.
سیستمی ئاوێته به شێوه‌یه‌كه كه ئه‌و وانانه‌ی پراكتیكین له‌ناو كه‌مپ ده‌وترێته‌وه و ئه‌و وانانه‌شی پراكتیكی نین به‌شێوه‌ی ئۆنلاین، بۆیه ئێمه پێشبینیمانكرد كه ئه‌م سیستمه بۆ قه‌یرانی كۆرنا گونجاوبێت، هه‌ربۆیه له ڕۆژی 4-10-2020، ده‌ستمان به په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و سیستمه‌كرد.
هه‌رچه‌نده سیسته‌مه‌كه نوێبوو بۆ ئێمه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه سه‌ركه‌وتووبووین تێیدا.
سنورمیدیا: دوای تاقیكردنه‌وه‌ی كۆرسی یه‌كه‌م كه ئێستا خوێندكاران سه‌رقاڵین، خوێندن به‌شێوه‌ی ئاوێته به‌رده‌وام ده‌بێت یان له‌ناو كه‌مپ؟
د.ڕه‌زا حه‌سه‌ن: ئێمه ڕۆژمێری ساڵانه‌ی زانكۆمان هه‌یه و به خوێندكارانمان ڕاگه‌یاندووه، ئێستا خوێندكاران تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دوای تاقیكردنه‌وه خوێندن به‌شێوه ئۆنلاین به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی زانكۆ له ڕۆژی 22-5، ده‌ست ده‌كرێت به تاقیكردنه‌وه‌ی كۆرسی دووه‌م و كۆتایی له‌ناو كه‌مپ.
سنورمیدیا: خوێندكاران باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مساڵ وه‌ك ساڵی پار تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ئه‌نجام نادرێت له‌ناو كه‌مپ و ته‌نها ڕاپۆرت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی، ئه‌م ده‌نگۆیانه ڕاستن؟
د.ڕه‌زا حه‌سه‌ن: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وانابێت، تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاش بڕیاری ئه‌وه‌ی ده‌ركردووه كه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانبین و له‌ناو كه‌مپ تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه بڕیاری كۆتاییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به ئۆنلاین یان ئه‌لیكترۆنی تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام نادرێت.
پار هه‌ندێك له خوێندكاران و مامۆستا ناڕازیبوون له‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه به شێوه‌ی ئۆنلاین بكرێت، به‌ڵام بڕیاره‌كه ناچاری بوو و له بارودۆخێكی سه‌ختدا ئه‌و بڕیاره ده‌ركرا، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن هه‌موو هۆڵه‌كانی خوێندن به‌شێوه‌یه‌كه پشتیوان به‌خوا له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه خوێندكاران و مامۆستایان سه‌لامه‌ت ده‌بن.
سنورمیدیا: كۆرۆنا له ڕووی زانستییه‌وه زیانی هه‌بووه بۆ زانكۆی سلێمانی؟
د.ڕه‌زا حه‌سه‌ن: له جیهاندا كۆرنا كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كان، یه‌كێك له‌و بوارانه‌ی كه زیانی پێگه‌یشتووه خوێندنه، ڕه‌نگه له‌ڕووی كوالیتییه‌وه نه‌مانتوانیبێت وه‌كا كاتێك نه‌خۆشی كۆرۆنا نه‌بووه كاره‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین و پڕۆسه‌ی خوێندن به باشی ببه‌ین به‌ڕێوه و ئه‌و سیستمه نوێیه‌ی بۆڵۆنیا كه هێنابوومان و جیهانییه وه‌ك خۆی له %100 جێبه‌جێ بكه‌ین، چونكه ئه‌و سیستمه پێویستی به‌وه ده‌بێت خوێندكار بارێكی ده‌روونی باشی هه‌بێت و وانه‌كانی هه‌مووی له‌ناو هۆڵه‌كانی خوێندنبێت.
سنورمیدیا: خوێندكاران ده‌ڵێن له‌م دووساڵه وه‌ك پێویست نه‌مانتوانیوه زانست و زانیاری‌یان ده‌سكه‌وێت، بۆ ساڵانی ئاینده پێشبینی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن به‌هه‌مان شێوه‌ی ئێسته نه‌بێت؟
د.ڕه‌زا حه‌سه‌ن: خۆی خراپ هه‌یه خراپتر هه‌یه خراترین هه‌یه، ئێمه ئه‌مساڵی خوێندنمان باشتربوو له‌ساڵی پار، ساڵی داهاتوومان له‌ڕووی كوالیتییه‌وه باشتر ده‌بێت له‌مساڵ، چونكه ئێمه ئه‌زموونمان په‌یاكردووه، هه‌روه‌ها خه‌ڵك به گشتی زانیاری په‌یداكردووه له‌سه‌ر كۆرۆناو خۆپارێزیكردن و ڤاكسینی كۆرۆناش هاتووه، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ساڵی ئاینده باشتر ده‌بێت.
سنورمیدیا: زانكۆی سلێمانی هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی كردووه له‌باره‌ی كۆرۆنا؟
به‌ڵێ نزیكه‌ی شه‌ش توێژینه‌وه كراوه، كه ده‌ڵێین توێژینه‌وه مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه توێژینه‌وه له‌باره‌ی به‌شێكی نه‌خۆشییه‌كه كرابێت، نه‌وه‌ك له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و نه‌هێشتنی كۆرنا.
سنورمیدیا: ده‌مه‌وێت ئه‌و پرسیاره بكه‌م له ماوه‌ی ڕابردوو پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆناتان بۆ خوێندكاران و كارمه‌ند و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی ئه‌نجامدا، ئه‌نجامی پشكنیینه‌كان چۆن بوو؟
د.ڕه‌زا حه‌سه‌ن: ئه‌نجامه‌كه دڵخۆشكه‌ربوو، ئێمه ڕۆژانه 200 بۆ 300 پشكنینمان ده‌كرد، له‌و ژماره‌یه ڕه‌نگه كه‌سێك هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بووبێت، دوای ئه‌نجامه‌كه هه‌ڵگره‌كه‌مان ڕێنمایی ده‌كرد كه بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ له‌ماڵه‌وه‌بێت.
ئه‌و پشكنینانه ئه‌نجامێكی باشبوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ڕێژه‌ی توشبوون به كۆرۆنا له زانكۆی سلێمانی چه‌نده و جێگه‌ی خۆشحاڵی بوو كه ئاسته‌كه‌ی نزم بوو.
سنورمیدیا: وه‌ك له قسه‌كانی به‌ڕێزتان دیاره زانكۆی سلێمانی ئه‌زموونی په‌یداكردووه له‌باره‌ی خوێندنی ئه‌لكترۆنی، هیچ پلانێكتان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك به‌ش و كۆلێژ ته‌نها به ئۆنلاین بێت؟
د.ڕه‌زا حه‌سه‌ن: وه‌ك پێشتر وتم ئێمه هه‌ندێك به‌شمان هه‌بوو پێش كۆرۆناش به ئۆنلاین وانه‌یان ده‌خوێند، له‌ئێستاشدا هه‌ندێك به‌ش و كۆلێژمان هه‌یه ده‌ڵێن پێویستمان به‌وه نییه خوێندن له‌ناو كه‌مپه‌كان ده‌سپێكه‌ین، وه له خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆراش زۆربه‌ی خوێندنه‌كان به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنیی بووه.
هه‌رچه‌نده كۆرۆنا زیانی له جیهان داوه، به‌ڵام ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی فێری ئێمه‌و زانكۆكانی جیهان كه به‌كاتێكی دیاریكراو سیستمی ئه‌لكترۆنی جێبه‌جێ بكه‌ین، چونكه خوێندنی ئه‌لكترۆنی قورسه ڕه‌نگه زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كان به نزیكه‌ی 10ساڵ گه‌یشتبێتنه ئه‌و ئاسته‌ی خوێندنی ئه‌لكترۆنی جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه توانیمان به‌ساڵێك په‌یڕه‌وی بكه‌ین.
سنورمیدیا: چیتان كردووه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی پله‌ی زانستی زانكۆی سلێمانی له جیهان؟
د.ڕه‌زا حه‌سه‌ن: زانكۆ به قه‌یرانێكی زۆر گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕی، ته‌نانه‌ت ملیارێك دینار نه‌سرییه‌ی زانكۆی سلێمانی بوو بۆ مانگێك، كه‌من بوومه سه‌رۆكی زانكۆ بوو به 60 ملیۆن دینار بۆ دوو مانگ، بۆیه هه‌وڵی ئه‌وه‌ماندا قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوالیتی خوێندن نه‌بێت.
له ئه‌نجومه‌نی زانكۆ هه‌وڵی ئه‌وه‌ماندا هانی توێژه‌ره‌كانمان بده‌ین، توێژینه‌وه‌ی ئاست به‌رز بڵاوبكه‌نه‌وه، هه‌ربۆیه ئه‌نجومه‌نی زانكۆ بڕیاریدا هه‌رتوێژه‌رێكی زانكۆی سلێمانی توێژینه‌وه‌كه‌ی له گۆڤاره نێوده‌وڵه‌تییه ئاست به‌رزه‌كان بڵاوبكاته‌وه بڕی ملێۆنێ دیناری وه‌ك دیاری بده‌ین پێی، بۆیه زۆربه‌ی مامۆستایانی به‌ڕێز له ئه‌نجامی هه‌وڵ و تێكۆشانه زانستییه‌كانیان بڕێك پاره‌یان وه‌رگرت.
له‌بواری خوێندنی به‌كالیۆریۆس هه‌وڵماندا ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ خوێندكاران دابین بكه‌ین، توانیمان خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ڕووی ساردی و گه‌رمی و ژینگه‌ی له‌باردابین بكه‌ین.
واته ئه‌و داهاته‌ی زانكۆی سلێمانی هه‌یه‌تی خستمانه خزمه‌تی مامۆستایان و خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆكه‌مان دانه‌به‌زێت.
ئێمه ئاستێكی باشی توێژینه‌وه‌مان هه‌بووه و ڕێژه‌كه‌ی زۆر دڵخۆشكه‌ره، ساڵانه 600 بۆ 700 توێژینه‌وه‌ی پله‌یه‌ك بڵاوبكرێته‌وه، كه هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك نزیكه‌ی شه‌ش مانگی پێده‌چێت، ئه‌مه‌بوو وایكر زانكۆی سلێمانی له پله‌ی یه‌كه‌م بێت له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی كوردستان.
له ساڵی 2015 بۆ 2016، له‌سه‌ر ئاستی جیهان 14هه‌زار زانكۆ له‌پێش زانكۆی سلێمانییه‌وه بووه، له‌ساڵی 2018 بۆ 2019، شه‌ش هه‌زار زانكۆ له‌پێشمانه‌وه بووه، ئه‌مه‌ش سه‌رباری ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی كه دروست بووه، له‌ساڵی 2020 له‌سه‌ر ئاستی جیهان سێ هه‌زار و 400 زانكۆی جیهان له‌پێشیه‌وه‌یه‌تی، كه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره زانكۆیه‌كی كوردستان بگاته ئه‌و پله‌یه.
سنورمیدیا: بۆ ئه‌مساڵ چۆن ده‌بێت؟ پێتانوایه پێش چه‌ند زانكۆیه‌كی دیكه‌ی جیهان بكه‌ون؟
به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین به‌ره‌وپێشتر بچین، پشتیوان به‌خوا ئێمه پلانی ئه‌وه‌مان هه‌یه له ساڵانی ئاینده بگه‌ینه ئاستێك كه 500 زانكۆ كه‌مترمان له‌پێشه‌وه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
سنورمیدیا: خوێندكاران گله‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌شه‌كانیان وه‌ك ساڵانی پێشتر پاكژ نین، هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێننه‌وه؟
له‌ساڵی 2016وه گرێبه‌ستی كۆمپانیای پاككردنه‌وه بۆ هه‌موو دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستێنراوه،واته ئێمه ناتوانین گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هیچ كۆمپانیایه‌ك بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مپه‌كه‌مان بۆ پاك بكاته‌وه.
ڕه‌نگه ئێمه به هه‌موو زانكۆی سلێمانی 100 كارمه‌ندی پاكه‌ره‌وه‌مان هه‌بێت، كه‌پێویستمان به نزیكه‌ی یه‌ك هه‌زار و 500 كارمه‌ندی پاككه‌ره‌وه‌یه، كارمه‌ندی پاككه‌ره‌وه دانامه‌زرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ساڵانه له‌و كارمه‌ندانه خانه‌نشین ده‌بن.
ئێمه نوسراومان كردووه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی كه پاره‌مان بۆ ته‌رخان بكات بۆ پاككردنه‌وه‌ی به‌شه ناوخۆییه‌كان، به‌ڵام تا ئێسته وه‌ڵامیان نه‌بووه، هه‌ربۆیه ئێمه ناچاربووین له بوودجه‌ی كۆلێژه‌كان پاره ته‌رخان بكه‌ین بۆ پاككردنه‌وه‌ی به‌شه ناوخۆییه‌كان.