کۆمەڵێک دادوەر و ئەندامی داواکارى گشتى لە هەرێمى کوردستاندا دواى کۆتاییهێنان بە لێبڕینى موچە و کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانى حزبی دەکەن لە دادگاکاندا، دەشڵێن، ئەگەر لە ماوەیەکى دیاریکراودا داواکانیان جێبەجێ نەکرێت هەڵوێستیان دەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا، ٦١ دادوەر و ئەندامی داواکارى گشتى بڵاویانکردەوە، “دەبێت حكومەتى هەرێمى كوردستان چاكسازى راستەقینە ئەنجام بدات و كۆتایی بەشێوازى نایاسایی دوو موچە و سێ موچە و هەزاران بندیوار بهێنێت و بڕیاری لێبڕینی موچە هەڵبوەشێنێتەوە.”
باسیان لەوەشکردووە، ئەگەر پێشتر هەر بیانوویەک بۆ لێبڕینى موچە هەبووبێت، ئێستا بە بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بۆ سەرووى ٦٥ دۆلار و زیادبوونى داهاتى ناوخۆ و رێككەوتن لەگەڵ حكومەتى فیدڕاڵ، ئەوا بواری بۆ ئەو بیانووانە نەهێشتووەتەوه.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، دەستوەردانى حزبی لە كاروبارى دادگاكان رێگەى لێ بگیرێت و بە هەموو شێوەیەک قەدەغە بكرێت.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیاندا هاتووە، چاوەڕوانن حكومەتى هەرێم بە زووترین كات بەڵێنەكانى جێبەجێبكات لە ئەنجامدانى چاكسازی و كۆتایی هێنان بە لێبڕنى موچە و گێڕانەوەى سەرجەم مافی فەرمانبەران لە موچە و شایستە بڕاوەكانیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم موچەی ئەم مانگە بە لێبڕینی ٢١٪ـەوە دابەشدەکات، لەکاتێکدا نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و داهاتەکانی ناوخۆش زیادیکردووە، کە ئەوەش نیگەرانی موچەخۆرانی لێکەوتووەتەوە.
دەقی راگەیەنراوەکەی کۆمەڵێک دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی:


