سنور ميديا
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا و بڕیارە سبەینێش بگاتە هەولێر.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەری شاندێک لە بەغدا لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.
دوای بەغداش محەمەد جەواد زەریف سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
دوێنێش، وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەریی شاندێک سەردانی قەتەری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان گفتوگۆکرد.
بەپێی زانیارییەکانیش، ئێران دەیەوێت عێراق رۆڵی زیاتر بگێڕێت لە نێوەندگیریی نێوان ئێران و سعودیە.