بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچەهەورو هەورى تەواو دەبێت و پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی چەند رۆژێک شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێم بگرێتەوە و مەوداى بینیى ئاسۆى و ستونى کەمدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچەهەورو هەورى تەواو دەبێت و پێشبینى دەکرێت باران بارین لەناوچە شاخاوییەکان بەردەوام بێت.
ئەوەش هاتوە، لەگەڵ زیادبونى خێراى با ئەگەرى بەرزبونەوەى تۆزوخۆڵ بۆ زۆربەى ناوچەکان هەیە کە دەبێتە هۆى کەمبونەوەى مەوداى بینیى ئاسۆى و ستونى .هەروەها خێرایی باى پێشبینیکراو لە نێوان (20-35) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.