سنور ميديا

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت و مووچه‌ی وەزارەتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و زیندانیانی‌ سیاسی‌، وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، 25ی نیسان دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانـی فەرمانبەران بە پێی میکانیزمی مانگی پێشوو، واتا مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 21% و  پلە باڵاکانیش بەلێبڕینی 50% دابەشدەکرێت.

له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 25ی نیسانی 2021ه‌وه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ كه‌ تیایدا وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی، دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، یه‌كه‌كانی 70 و 80، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن، لیوای نه‌وت و ره‌گه‌زنامه‌ مووچه‌یان وه‌رگرت.