سنورمیدیا
بههۆی فێڵكردن و وهرگرتنی پاره دوو تۆمهتبار دهستگیركران كه یهكێكیان ئهندامی پێشووی لیژنه هاوبهشهكانی قائیمییهتی سلێمانی بووه.
له رونکردنەوەیەکدا لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگهیاندووه”هاوڵاتییەک سکاڵای لەسەر خاوەن مارکێتێک تۆمارکردوە کە جۆرە شیرێکی کڕیوە و خراپبوە، وەک کاری هەمیشەیی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچون کراوە بۆ سکاڵاکە و دەرکەوتوە سکاڵای هاوڵاتییەکە دورە لە راستییەوە و ئەو جۆرە شیرەی باسی لێوەکراوە لە مارکێتەکەدا بونی نەبووه”.
ئاماژهی بهوهشكردووه” ئەوەی پەیوەندی بە دەستگیر کردنی ئەندامێکی لیژنە هاوبەشەکانەوە هەیە دورە لە راستییەوە و ئەو بەڕێزەی ناوی هاتووە فەرمانبەری قائیمقامیەتی سلێمانئ نییەو لە (2020.7.1)ەوە لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی نەماوە”.