بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی پێشنیاز دەكات جارێكی تر پرۆسەی خوێندن لەناو پۆل دەستپێبكاتەوە بەجۆرێك خوێندكار و بەخێوكەرەكەی سەرپشك بن لەنێوان بەردەوامبوون لە خوێندنی ئەلیكترۆنی یان گەڕانەوە بۆ ناوپۆل.
دڵشاد عومەر، دەڵێت: “داوامان لە وەزارەتی پەروەردە كردووە خوێندكارانی قۆناغە ناكۆتاییەكان بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە دەست بكەنەوە بە خوێندنی ناوپۆل، ھاوشێوەی وەرزی یەكەم كە چۆن خوێندكاران دەچوونە ھۆڵەكانی خوێندن”.
وتیشی:”بەپێی پێشنیازەكە خوێندكار و بەخێوكەرەكەی سەرپشك بن لەنێوان بەردەوامبوون لە خوێندنی ئەلیكترۆنی یان گەڕانەوە بۆ ناوپۆل، ھەردوو بژاردەكەش ئارەزوو مەندانەیە زۆرە ملێی نییە.”
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت: “لە چاوەڕوانیدان كە لەم ھەفتەیەدا بڕیاردان لەسەر ئەو پێشنیازە یەكلایی ببێتەوە”.