وەزارەتی دارایی و ئابووری ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراوەکان بە وەزارەتەکەیان ئاگادار دەکاتەوە، بە “زووترین کات تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2020 ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری نامەڵبەندی بکەن”.
 
وەزارەتی دارایی، راشیگەیاندووە، پێش رێکەوتی 1/5/2021 دەبێ تەرازووی پێداچوونەوە رادەست بکرێت و لە دواکەوتنی بەرپرسیاردەبن.
 
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بەسەرەوەیە، ئاماژە بەوەشکراوە “لەمەودوا پێویستە مانگانە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی فەرمانگە نامەڵبەندییەکانتان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری نامەڵبەندی بکرێت، لە ماوەی 10 رۆژدا لە کۆتایی هەموو مانگێک، بە پێچەوانەوە هەر فەرمانگەیەک لە کاتی دیاریکراو تەرازووی پێداچوونەوە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو نەکات پێشینەی مانگانەی بۆ خەرج ناکرێت”.