مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی “ابن الخطیب” ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ پێشوازیكردن له بریندارانی قوربانییه ده‌ربڕی.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یەکشەممە 2021/4/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ مستەفا کازمی، پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوی دڵتەزێنی نەخۆشخانەی (ابن الخطيب) ی بەغدا دەربڕی.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌ت ئامادەیی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکاریی و یارمەتییەک راگەیاند و هیوای خواست، کارەساتی وا دووبارە نەبێتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمی و پەرۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕیوه.
شه‌وی رابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بوتڵی ئۆكسجین، نه‌خۆشخانه‌ی “ئیبن خه‌تیب”ی تایبه‌ت به كۆرۆنا له به‌غدا، گڕی گرت و سووتا، تا ئێستا بە هۆی رووداوەکە 82 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 110 کەسیش بریندار بوون.