ئەمڕۆ ڤیدیۆی کچێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە تێیدا دەردەکەوێت پۆستەرێکی بە دەستەوە گرتووە و بە سێ زمان لێی نووسیوە باوەشی بە خۆڕایی. بەپێی زانیارییەکانی رووداویش ئەو کچە خەڵکی سووریایە و یوتیوبەرە ئەو کارەیشی وەکو چاڵنجێک کردووە.
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ئەو کچە لە پارکی شاری هەولێرە کە لە بەردەم قەڵای هەولێردایە. ژمارەیەک خەڵکی ئەو ناوەش لێی کۆبوونەتەوە و پێی دەڵێن، “بەم رەمەزانە ئەوە چۆن دەبێت؟”
ئەو کچە خەڵکی سووریایە و یوتیوبەرە و ناوی کارۆلین مارلینییە، تەمەنی 24 ساڵانە و ئێستا لە مالبۆرنی ئوسترالیا دەژی.
ئەو کچە لە یوتیوب ڤلۆگ دەکات و بەوهۆیەوە نێوبانگێکی باشی پەیداکردووە. لە نەورۆزی ئەمساڵیش ڤیدیۆی لە هەولێر تۆمارکردووە.
بهپێی زانیارییهكان، ئەو کچە چاڵنجێکی کردووە بۆ باوەشی بە خۆڕایی، چەند کەسێکیش باوەشیان کردووە، بەڵام دواتر خەڵکی لێی کۆبوونەوە و نەیانهێشتووە ئەو چاڵنجەی تەواو بکات.
بەپێی ڤیدیۆیەکی دیکە کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت، چەند کەسێک پاڵ بە کچەکەوە دەنێن و دووری دەخەنەوە لە شوێنەکە.
ئەو رووداوە دوای ئەوە دێت، شەوی رابردوو کوڕ و کچێک لە شەقامی سالمی سلێمانی سەمایان کرد و ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە. ئەمشەو شەممەش، بەشێک لە موسڵمانان لەو جێگەیە نوێژی تەراویحیان کرد.
سهرچاوه: ڕووداو