سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا ده‌كه‌وێته مەترسى و قۆناغێکى نوێوە، بەڵام جۆ بایدن كاره‌ساتی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نیه‌كانى وەک جینۆساید ناساند كه نزیكی یه‌ك ملیۆن له خه‌ڵكی ئه‌رمینیا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیای عوسمانیه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كران.
بایدن به به‌كارهێنانی پۆسته‌كه‌ی وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مریكا، کۆمەڵکوژى ئەرمەنیەکانى وەک جینۆساید ناساند، له كاتێكدا سه‌رۆكه‌كانی پێش بایدن ئه‌م كاره‌یان نه‌كردووه یان ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكیش هه‌بووبێت وه‌ستاندویانه.
پێشتریش چه‌ند كه‌سێكی ئاگادار له بڕیاره‌كه‌ی بایدن ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه پێشبینی ده‌كرێت بایدن له‌ڕۆژی یادكردنه‌وه‌ی كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا و له ڕێوڕه‌سمێكی فه‌رمیدا بڕیاره‌كه ده‌ربكات.
به‌رپرسانی ئه‌مریكاش داوای پشتگیری له هاوپه‌یمانه‌كانیان ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی بایدن كه پشتگیری له وه‌ها ده‌ركردنی بڕیارێك بكه‌ن بۆ ناساندنی كاره‌ساتی ئه‌رمه‌نیه‌كان وه‌ك جینۆساید.
هه‌میشه حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره په‌نای بۆ تۆماركردنی سكاڵا بردووه كاتێك ده‌وڵه‌تانی تر له هه‌وڵی زیندوو كردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌دا بوون و وشه‌ی جینۆسایدیان به‌كارهێناوه و ده‌ڵێن: ڕوداوه‌كه له كاتی جه‌نگدا بووه‌و زیان به هه‌ردوولا گه‌شتووه و ژماره‌ی قوربانیانیش (300) هەزار كه‌س بووه نه‌ك ملیۆنێك.
پێشتریش هه‌ردوو سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (باراك ئۆباما و تره‌مپ) له‌به‌ر زویر نه‌كردنی توركیا خۆیان له‌م بابه‌ته به دوور گرتووه، به‌ڵام بایدن ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا و سه‌رۆكه‌كه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه خراپه، ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دووربخاته‌وه له به‌كارهێنانی زاراوه‌ی جینۆساید و دان به ڕه‌وایه‌تی مافی گه‌لی ئه‌رمینیا نه‌نێت كه نزیكه‌ی سه‌ده‌یەك له‌مه‌وپێش چ كاره‌ساتێكیان به‌سه‌ردا هاتووه وه‌ك پابه‌ند بونێك به مافه‌كانی مرۆڤه‌وه له‌مڕۆدا.
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌رۆكه‌كانی، هه‌میشه خۆیان به دوور گرتوه له به‌كارهێنانی وشه‌ی جینۆساید به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژیه‌كه، به‌ڵام بایدن له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا ووتی: ئه‌گه‌ر وه‌كو سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێم به‌ڵێن ده‌ده‌م پشتگیری له بڕیارێك بكه‌م كه تیایدا دان به جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كاندا بنێت؛ یاسا و ڕێساكانی مافی مرۆڤی جیهانی بكه‌مه كاری له پێشینه‌ی ئیداره‌كه‌م.
پێشتر به‌ڵێنی هاوشێوه دراوه‌و جێبه‌جێ نه‌كراون، كاتێك ئۆباما خۆی بۆ سه‌رۆك كۆماریی هه‌ڵبژارد رایگەیاند: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نییه ئه‌مریكییه‌كان یه‌كین كه زۆرێكیان ڕزگاربوی كاره‌ساته‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ كۆتایی هێنانی جینۆساید نیشاندا، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك سه‌رۆكانی پێش خۆی كه دێنه ناو كۆشكی سپی په‌یوه‌ندی واقیعی دیبلۆماسی زاڵ ده‌بێت. له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی سه‌رۆكایه‌یته‌كه‌یدا خۆی به دوور گرت له به‌كارهێنانی وشه‌ی جینۆساید له كاتی یادكردنه‌وه‌كه‌دا. له كاتی شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، توركیا وه‌ك هاوپه‌یمانێك ته‌ماشا ده‌كرا بۆیه كه‌یسه‌كه كه‌متر گرنگی پێ ده‌درا.
له ساڵی (2019)دا ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا بڕیارنامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تیایدا كاره‌ساته‌كه‌ی ئه‌رمینیای وه‌ك جینۆساید ناساند كه له ماوه‌ی نێوان ساڵانی (1915 بۆ 1923) ڕویدابوو، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی جێ به‌جێ بكرێت، تره‌مپ داوای له سیناتۆره كۆمارییه‌كان كردبوو كه ڕێگری له ئیش پێكردنی وه‌ها بڕیارێك بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ردا كه‌مترین په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت.
تره‌مپ هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی كه‌سی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئاسایی بێت، ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره له‌مه‌ر كڕینی سیستمی دژه هه‌وایی له ڕوسیا گرژی تێكه‌وت به بیانوی ئه‌وه‌ی پێشێلكاری دژی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێت له‌لایه‌ن توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی له سوریا.
له‌و كاته‌وه‌ی بایدن هاتوه‌ته كۆشكی سپی هیچ قسه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده پێشبینی ده‌كرێت سه‌رۆكه توركه‌كه به‌شداری كۆبونه‌وه‌یه‌كی لوتكه‌ی (40) سه‌ركرده‌ی جیهانی بكات له‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وا كه بایدن به نیازه ڕێكیبخات.