وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە گەڕەکی مەنتکاوە باوکێک کوڕەکەی خۆی بە دەمانچە کوشت.
رووداوەکە کاژێر 05:00ی ئەمڕۆ شەممە 24-04-2021 روویداوە. هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ده‌ڵێت”رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە، باوکێک بەناوی (م.س) کوڕەکەی خۆی بەناوی (س.م) کوشتووە کە تەمەنی 31 ساڵە.”
ێشتر ئەو باوکە داوای یاسایی لەسەر کوڕەکەی لە بەڕێوەبەرایەتی تووندوتیژیی ئافرەتان تۆمارکردبوو.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس تیمی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت “لەسەربانی ماڵی خۆیان باوکەکە بە دەمانچە کوڕەکەی خۆی کوشتبوو.”