ئەندامێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق هۆکارەکانی گرانبوونی بەنزین ئاشکرا دەکات و ڕایگەیاند: ئەوەی بەرپرسە لە گرانبوونی سوتەمەنی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان وکۆمپانیاکانی خۆیانن.

غالب محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی هیوا لە پەرلەمانی عێراق لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک هۆکارەکانی گرانبوونی سووتەمەنی ئاشکرا دەکات و دەڵێت :

لە ساڵی ٢٠١٥ لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بریار درا کە پاڵ پشتی لە سەر سوتەمەنی هەڵبگیرێت و سوتەمەنی هەمووی بکرێت بە بازرگانی کە لە عێراق نرخی سوتەمەنی جێگیرە و پاڵپشتی(مدعوم) حکومەتی هەیە کە ئەویش لتری بەنزین (٤٥٠)ە، هەر ئەو کاتە وتیان گەر وا نەکەین ناتوانین موچەی خەڵک بدەین بەڵام هەتا ئێستاش کێشەی موچە چارەسەر نەبوو و سوتەمەنیش نرخی گرانبوو !!

ئەو پەرلەمانتارە باس لە ئامانجەکانی حکومەت دەکات لەو کارەدا بەنزین و سوتەمەنی بە گشتی بە بازرگانی کردووە و هۆکارەکەشی  بۆ یٔەوە دەگەڕێتەوە کە حکومەت دەیویست لەو ڕێگەیەوە بە چەند ئامانجێک بگات لەوانەش :

کار و پارە بۆ کۆمپانیاکانیاکانی خۆیان پەیدا بکات، وەک پەرلەمانتارەکە ڕایدەگەیەنێت  زیاتر لە (٢٠٠) پاڵاوگەی نایاسای هەیە کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان نەوتی خاوی پێ دەفڕۆشێت بە نایاسایی و دەیانەوێت کاریان بۆ بدۆزنەوە .

لە دریژەی نوسینەکەیدا هاتووە: دەسەڵاتی هەرێم هەوڵ دەدات کە کۆمپانیاکانی خۆیان کە قۆرخی سوتەمەنی بکەن بۆ ئەوەی نرخەکەی بە دڵی ئەو کۆمپانیایانە بێت نەک خەڵک .

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش کردووە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم هەر ڕۆژە و سیناروێیەک دروست دەکەن و خەڵک مشغوڵ دەکەن، یٔێستاش وا سەرەی بەنزینە !