سنورمیدیا
له ماوه‌ی ڕبردوودا هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی كوردستان یان هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك شاری كه‌ركوكی به عێراقی ناوببردایه، پارتی به‌خیانه‌تكار و خاك فرۆش ناویان ده‌برد، به‌ڵام ئێستا بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان نه‌ك كه‌ركوك سلێمانی و هه‌ولێریش به شارێكی عێراقی ناوده‌به‌ن.
له گفتوگۆيه‌كى ته‌له‌ڤزيۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى (بالثلاثة)ى كه‌ناڵى شەرقیە نیوز كه كاژێر 11:00ى شه‌وى پێنجشه‌ممه 22-4-2021 پەخشکرا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند” كه‌ركوك شارێكی عێراقییه، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ولێریش شارێكی عێراقییه، سلێمانیش شارێكی عێراقه”.
پێشتر هه‌ر سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه‌ك به‌تایبه‌ت سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی باسیان له‌وه‌كردبێت كه‌ركوك شارێكی كێشه‌له‌سه‌ری عێراقه، باڵی ده‌ستڕۆشتووی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان به خیانه‌تكار و خۆفرۆش ناویان ده‌برد، به‌ڵام دوای قسه‌كانی جێگری سه‌رۆكی پارتی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بوو.
“شینی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن”
محه‌مه‌د كه‌ریم، مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه به “سنورمیدیا”ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و سیاسه‌ته‌و شێوازه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و تایبه‌ت ئه‌گه‌ڕێته‌وه، پارتی و خودی نێچیرڤان بارزانی، چاویان له پۆست و پاره‌ی زیاتره له‌به‌غدا بۆیه ئاساییه به‌لایانه‌وه هه‌موو كوردستان به عێراقی ناو ببه‌ن.
وتییشی”به‌كورتی شینه‌كه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماره، نێچیرڤان بارزانی خۆی له چاوپێككه‌وتنه‌كه نه‌یشاردووه‌ته‌وه و به‌ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ده‌یه‌وێت ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت”.
پاش چاوپێككه‌وتننه‌كه ڕێبوار كه‌ریم وه‌لی، ڕۆژنامه‌نوسی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌وڵه‌كانی نێچیرڤان بارزانی بۆ گه‌یشتن به كۆشكی سه‌لام نوسیویه‌تی”بارزانییەک لە کۆشکی سەلام. بۆ نا؟”.
“شاره ئازادكراوه‌كانمان پێشكه‌ش به نه‌یارانمان ده‌كه‌ن”
شـیریـن یـونس، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به سنورمیدیای وت” کە ئێمە زۆر ئەکادیمیانە کاری سیاسی دەکەین بۆنمونە کاتێک سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی وتیان کەرکوک شارێکی عێراقیە ئەوان باسی دەستوریان کردووە و بەپێی دەستور لەچوارچێوەی سنوری هەرێم نییەو وەک ناوچەی کێشەلەسەر ماوەتەوە، بەڵام ئەوان چونکە سیاسەت بە عەقڵی خێڵەکی دەکەن نازانن بدوێن بۆیە هەرڕۆژەو قسەیەکی نامەنتقی لەدەمیان دەردەچێ و بەدەمی خۆیان شارەئازادکراوەکانمان لەسەر مێزێک پێشکەشی نەیارانمان دەکەن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد” دیارە لەپێناوی بەرژەوەندیە شەخسیەکانیان ئامادەن نەتەوەکەشمان بفرۆشن و ئاشبەتاڵی شۆڕشی ئەیلول بەبێ بۆ نمونەیەکی حاشا هەڵنەگرە، ئەوان لەپێناوی گەڕانەوە بۆ کەرکوک و بەدەست هێنانی نیوکورسی هەولێرو سلێمانیشیان هەرزان فرۆش کردووه”.
“ئەمە بۆ بنەماڵەی بارزانی خوی شیریەو وازی لێناهێنن”
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی وته‌یه‌كی شکسپیری هێنایه‌وه كه وتویەتی مرۆڤ لەچی نەقسی هەبێ هەمیشە ئەوبابەتە باس دەکات و و ده‌ڵێت” پارتیش هەرکات بیەوێ خەڵک چەواشە بکات خۆی وەک پاڵەوانی کوردایەتی و پارێزەری نەتەوەیی نیشان دەدات و هەرکاتێکیش پێویستی پێ نەما وەک نێچیروان گەل و نیشتیمان هەڕاج دەکەن ئەمە بۆ بنەماڵەی بارزانی خوی شیریەو وازی لێناهێنن”.
دوای شكستی ڕیفراندۆم هه‌موو ڕێگاكانی پارتی ده‌چنه‌وه سه‌ر به‌غدا، دیاریش نییه پارتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی چ زیانێكی دیكه به كورد ده‌گه‌یه‌نێت.