هاوسەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکدا بەو بۆنەیەوە ڕایگەیاند، ٤٧ ساڵ لەمەوبەر و لە ٢٤ـی٤ـی١٩٧٤ شاری قەڵادزێی خۆڕاگر و زانکۆی سلێمانی له لایه‌ن فرۆکە مەرگچێنەکانی ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عسه‌وه بە چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتیی (ناپاڵم) بۆمبا‌باران کران و ژمارەیەکی زۆر لە خه‌ڵكی مەدەنی و بێ دیفاعی قه‌ڵادزێ و خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی كه ئه‌و كات له قه‌ڵادزێ بوو شەهید و بریندار بوون.
لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەشکردووە، پاشان لە ٢٤ـی ٤ـی١٩٨٢ لە هەشتەمین ساڵیادی بۆردوومانەکەشدا خەڵکە قارەمانەکەی ئەو شارە خۆڕاگرە بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیدانی بۆردوومانی شارەکە و بەگژداچوونەوەی زوڵم و زۆری ڕژێمی بەعس خۆپیشاندانێكی گەورەی جەماوەرییان ئەنجامدا و لە دژی داموده‌زگا داپڵۆسێنەرەكانی ڕژێمی به‌عس ڕاپەڕین، بەڵام له لایه‌ن ئه‌من و ئیستخباراتەکانی بەعسەوە بە گوللە وه‌ڵامدرانه‌وه و له ئه‌نجامدا دوو ژنی قارەمان بە ناوه‌كانی (دایكه ئامینه و خوشكه سنه‌وبه‌ر) شەهید بوون و ده‌یانی تریش برینداربوون و سه‌دان كه‌س زیندانی كران .
هەر لەو چوارچێوەیەدا هاوسەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا بە بۆنەی کارەساتی قەڵادزێوە نووسیوویەتی، دواتر له ساڵی ١٩٨٩، لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە خه‌ڵكە نەبەرد و خۆڕاگرەکەی ئه‌م شاره دوو جار شه‌هیده بە زۆرە ملێ ڕاگوێزران بۆ ئۆردوگاکان لە هەولێر و سلێمانی، دواتر بە پیلانی بەعس و بێبه‌زه‌ییانه شارهكەیان كاول و وێران كرا و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا یه‌كسان کرا.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا لاهور شێخ جەنگی جەختیکردووەتەوە ئه‌م تاوانە دڕندە و نامرۆڤانەیەی ڕژێمی له‌ناوچوو هاوشێوه‌ی تاوانه‌كانی تری ئەنفال و کیمیابارانکردن بوو کە لە چوارچێوەی جینۆسایدکردن و لەناوبردنی گەلی کورد ئەنجامیدا تەنیا لەبەر ئەوەی ناسنامەی کوردبوونیان هەڵگرتبوو.
جەختیشیکردووەتەوە، لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە کە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردن بە قەڵادزێ و پشدەر و بتوێن و خەڵکە قارەمان و تێکۆشەرەکەی، داواکارین حکومەتی فیدراڵی قه‌ره‌بووی مادی و مەعنەوی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و زیانلێكهوتووان بکاتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمیش ئاوەدانی و خزمەتگوزاریی زیاتر پێشکەش بەو ناوچەیە بکات و داواکارییەکانی خەڵکەکەی جێبەجێ بکات .