دوای چەند ڕۆژ بۆردومانکردنی بەردەوامی ناوچەکە، ئەمڕۆ سوپای تورکیا هێزی سەربازیی خۆی لە چیای کێستەی ئامێدی جێگیر کرد.
میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویانکردەوە، سوپای تورکیا دوای هێرش بۆسەر هەرێمی مەتینا و ئاڤاشین، ئەم بەیانیە هێرشی بۆسەر ناوچەکانی بێدوەێ، شەهید مونزوور، دۆڵی نێروە و کانی نیشەی- زاپ دەستپێکردووە.
بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا لە گردی مام رەشۆ لە ناوچەی ئاڤاشین لە سنووری پارێزگای دهۆک بە هێلیکۆپتەری سیکۆسکی سەربازی دابەزاندووە، ئەمەش دوای ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو لە رێگەی هێلیکۆپتەری جۆری کۆبرا ئەو ناوچەیەی بەچڕی بۆردوومانکردووە. لە کاتی دابەزاندنی سەربازەکاندا شەڕ و پێکدادان روویداوە و لە ئێشتاشدا بۆردوومانی تورکیا و شەڕ و پێکدادانەکان لەو ناوچەیە بەردەوامی هەیە.
له مانگی حوزهیرانى 2020 دا تورکیا دوای ئۆپهراسیۆنى حهفتانین بهردهوام لە هەوڵی داگیرکردنی چیای كێستهیە، بۆ ئەو مەبەستەش پێشتر بهردهوام بۆردوومانی کردووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش دواجار هێزەکانی خۆی لێ جێگیر کرد.