سنورمیدیا ـ تایبه‌ت
شه‌وی ڕابردوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدۆیی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی قورئانێكی دڕا‌و له لایه‌ن ژنێكه‌وه بڵاوكرایه‌وه، دوای به‌دواداچوونێك ده‌ركه‌وت ئه‌و ژنه كادری پارتییه و ڕۆژنامه‌نوسێكیش ده‌ڵێت” ئه‌وه سیناریۆی پارتییه”.
شه‌وی ڕابردوو ڤیدۆی كۆكردنه‌وه‌ی قورئانێكی پیرۆز به دڕاوی له لایه‌ن ژنێكه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناو ده‌وترێت ئه‌و كاره سیناریۆ بووه.
له‌و باره‌یه‌وه هێمن مامه‌ند، رۆژنامه‌نوس له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند” سیناریۆكە ئاوابوو ،قورئانەكە فڕێ دەدرێت، چاوجوانەكی پارتی هەڵیدەگرێتەوە، پاشان بارەگای بارزانی بەیاننامە دەردەكات و نان و پیاز بە دینەوە دەخوات و سۆزی خەڵكی هەولێر دەجولێنێت”.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی (سنورمیدیا) بنار سرێشمه‌یی، ئه‌و ژنه‌ی قورئانه‌كان كۆده‌كاته‌وه كادری پارتی دیموكراتی كوردستانه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كاری دۆبلێری ده‌نگ ده‌كات.
بنار سرێشمه‌یی، له چاوپێككه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌ی “خه‌بات”ی زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان، باسی كار و چالاكییه‌كانی خۆی ده‌كات له‌ناوی میدیایی پارتی و شانازی به كاره‌كانییه‌وه ده‌كات.

هه‌رچه‌نده سرێشمه‌یی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و كاره‌ی كردوویه‌تی سیناریۆ نه‌بووه، به‌ڵام گومانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ده‌چن ئه‌مه یه‌كێكی دیكه‌بێت له سیناریۆكانی پارتی دیموكراتی كوردستان.