لە درێژەی کاردانەوەکانی دڕاندن و سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە شاری هەولێر یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان هەڵوێستی خۆیان راگەیاندووە ، بەتوندی ئیدانەی ئەو کارەیان کردو لە هەمان کاتیشدا ئەرکی دۆزینەوەی ئەنجام دەرانیان خستە ئەستۆی دەزگا ئەمنیەکان.
لەبەشێک لە بڵاوکراوەکەیی یەکێتی زانایاندا هاتووە:
دەستێکی تێکدەرو گێرەشێوێن لاپەڕەکانی قورئانی پیرۆزیان بەدڕاوی بە شەقامێکی هەولێردا بڵاو کردەوەتەوە. ئەو جۆرە کارانە بەتوندی ئیدانەو شەرمەزار دەکەین و بەدڵنیایی ئەو هەوڵە ترسنۆکەیە لە مانگی پیرۆزی رەمەزان و لەهەولێری پایتەخت، کاری کەسانی نەفس نزم و قین لەدڵە بەرامبەر رەوشی دینداری و پێکەوەژیان لە کوردستان.
لە بڵاوکراوەکەی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانداهاتووە: ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە ئامانجیانە ئارامی شار بشێوێنن و هەستی موسڵمانان بریندار بکەن.