سنورمیدیا ـ تایبه‌ت
 
ئەم مانگەش لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە سێ موچە وەردەگرن، بەڵام کاتی دابەشکردنەکەی بەدیاریکراوی دیارنییە و هاوپەیمانان دیاریدەکەن.
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم به‌ سنورمیدیای ڕاگەیاند، “کێشەی موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە چارەسەرکراوە و بۆ ئەم مانگەش سێ موچە بەسەریەکەوە وەردەگرن، سەبارەت بە کاتی دابەشکردنی موچەکان، دیارنییە کە ئایا لە ڕۆژی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوا هاوبەشەکانیش سێ موچەکەیان پێدەدرێت یاخو نا، چونکە ڕۆژی دابەشکردنی موچەی ئەو لیوایانە هاوپەیمانان دیاریدەکات.”
 
وتیشی “ڕەنگە چەند رۆژێک دابەشکردنەکە لە وادەی خۆی دوابکەوێت، بەدڵنیایی هاوشێوەی جاری پێشوو دواناکەوێت.”
 
 
هاوکات ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكراکرد، کێشەی لیوای12-ش چارەسەرکراوە کە لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن هاوپەیمانانەوە خرابووە لیستی ڕەشەوە و وتی، “کێشەکە چارەسەرکراوە و پێدەچێت لەم مانگەوە تەمویلی ئەو لیوایەش لیوایەش دەستپێبکاتەوە.”
 
ئەوەشی خستەڕوو، “هەروەها کێشەی لیوای 9-ش چارەسەرکرا کە کێشەی ژمێریاریان هەبوو.”