دوای ناكۆكی نێوانیان، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نامه‌یه‌كی به‌خێرهاتنه‌وه بۆ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌نێرێت.
بەبۆنەی گەڕانەوەی بۆ كوردستان ، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی ئاراستەی كۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كردووەو دڵخۆشی خۆی بە گەڕانەوەی دەربڕیوە.
پێش ئه‌وه‌ی دواین كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ببه‌سرێت، ناكۆكییه‌كی توند له‌نێوان كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌بوو، ته‌نانه‌ت له نوسینێكدا شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، گاڵته‌ی به كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ كردبوو نوسیبووی”ئامادەیە لە هەولێر پیاسە بكات، بەڵام ناچێتە كۆبوونەوەكانی حزبەكەی”.
دواتریش له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، كه ئه‌وكات جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی بوو، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، سڕكرا.
دەقی پەیامەكە:
برای بەڕێزم كاك كۆسرەت
لەدوای سڵاو
بەبۆنەی گەڕانەوەتان لە گەشتێكی چارەسەركردن لە دەرەوەی وڵات، لەناخی دڵمەوە گەرمترین بەخێرهاتنەوەتان دەكەم نزای تەندروستی باشتان بۆ دەكەم، هیوادارم كە بە زوویی بگەڕێنەوە سەر كار‌و ئەركەكانتان و درێژە بەكاروانی خەباتی یەكێتییەكەمان بدەن، لەم دۆخە پڕ لە گۆڕانكارییە سیاسییەدا ڕۆڵی خۆتان ببینن وەك تێكۆشەرێكی دێرین و خاوەن ئەزموون.
خوای گەورە ئێوە سەلامەت و یەكێتی و كوردستانەكەمان بپارێزێ و ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی باڵ بەسەر میللەتەكەماندا بكێشێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
٢٢/٤/٢٠٢١