جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێك له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی كه‌ناڵێكی ئاسمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه له‌و راپۆرته‌دا هه‌رێمی كوردستان به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، گوایا رێگه‌ی به كردنه‌وه‌ی “سه‌نته‌ری مووساد” له هه‌ولێر داوه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
كه‌ناڵی ئافاقی ته‌له‌ڤزیۆنی عێراقی له پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی له رێكه‌وتی 22ی نیسانی 2021 راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هه‌رێمی كوردستانی به‌وه تۆمه‌تباركردووه، گوایا رێگه‌ی به كردنه‌وه‌ی “سه‌نته‌ری مووساد” له هه‌ولێر داوه.
لێره‌وه بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و راپۆرته بێبنه‌مایه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نیا له له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی وه‌همی ئاماده كراوه، هه‌وڵێكه بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتی و ته‌شهیركردن به هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ خستنه‌پاڵی تۆمه‌تێكی چه‌په‌ڵ هه‌رچه‌نده ره‌تیشمان كردووه‌ته‌وه، ئه‌وكات و ئێستاش جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه كه هیچ بوونێكی ئیسرائیلی یان سه‌نته‌رێكی ئیسرائیلی له هه‌رێمی كوردستان بوونی نییه.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌مه‌به‌ست ئه‌و هه‌واڵانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه ئه‌و راستییه به باشی ده‌زانن و به‌ته‌واوی ئاگاداری ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ن، به‌ڵام ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌واج به سیاسه‌ته دوژمنكارییه‌كانیان بده‌ن، و تا ئیستاش له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره “درۆ و ده‌له‌سانه” به‌رده‌وامن، با ئه‌وه بزانن كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سكاڵای یاسایی له‌دژی ئه‌و كه‌ناڵه پێشكه‌ش ده‌كات.
بۆیه داوا له سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كه‌ین، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف بكه‌نه‌وه و ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی ئه‌و شوێنه ره‌وانه بكه‌ن، كه ده‌گوترێت سه‌نته‌ره ئیسرائیلییه‌كه‌ی لێیه، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ئه‌و تۆمه‌ته درۆزنانه و بێبنه‌ما و مه‌ترسیدارانه دابنرێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی كوێرانه ده‌خرێنه پاڵ هه‌رێمی كوردستان، كه دواجار زیانی بۆ سه‌رانسه‌ر وڵات ده‌بێت.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
22ی نیسان/ ئەپریلی 2021