سنور ميديا
پارێزگارى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌پێنج تا 10 ساڵى داهاتوو كێشه‌یه‌كى زۆر گه‌وره له‌سلێمانى دروستده‌بێت، ده‌شڵێت:”له‌سنورى سلێمانى كه‌مترین ڕێژه‌ى له‌دایكبون هه‌یه‌و زۆرترین ڕێژه‌ى پیربونیش له‌هه‌موو عێراق له‌سلێمانیه”.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى له‌میانى به‌شداریكردنى به‌رنامه‌ى (میوانى تۆین) كه به‌سپۆنسه‌رى مه‌ریوانى حاجى جه‌مال سه‌رمایه‌دارى نیشتیمانى خێزانه هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته‌كان به‌سه‌رده‌كاته‌وه داوایكرد، “پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم‌و وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن بۆ چاودێریكردن‌و ده‌ستگیرۆیی كه‌مده‌رامه‌ت‌و هه‌ژاران‌و پاراستنیان به‌گوێره‌ى یاسا”.
پارێزگارى سلێمانى مه‌ترسیه‌كى له‌سه‌ر پارێزگاكه‌ى ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، “له‌پێنج تا 10 ساڵى داهاتوو كێشه‌یه‌كى زۆر گه‌وره له‌سلێمانى دروستده‌بێت”.
وه‌كو د.هه‌ڤاڵ وتى:”له‌سنورى سلێمانى قه‌باره‌ى خێزان (2.6)ه واته كه‌مترین منداڵمان ده‌بێت، سیستمى پاراستنى خێزانیشمان نییه، سیستمى به‌دواداچونى ته‌ندروستیشمان نییه، ڕێژه‌ى به‌ته‌مه‌نترین (پیربون)یش له‌هه‌موو عێراق له‌سلێمانیدایه، كه‌واته بۆیه له‌پێنج تا 10 ساڵى داهاتوو خه‌ڵكێكى زۆر به‌ته‌مه‌ن ده‌بن، نه كه‌سوكاره‌كه‌ى ده‌توانن به‌خێوى بكه‌ن‌و نه نه‌وه‌شیان هه‌یه‌و نه دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروستبوه”.
ئاماژه‌ى به‌پڕۆژه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، “به‌سوپاسه‌وه فاروقى مه‌لا مسته‌فا ده‌ستپێشخه‌ریه‌كى گرنگى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌یه، هه‌روه‌ها برا مه‌سیحیه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه پڕۆژه‌یه‌كیان له‌ئه‌ڵمانیاوه هێناوه‌ته سلێمانى‌و ئێستا له‌گه‌ڕه‌كى كوردسات وا له‌ته‌واوبوندایه كه جێگه‌ى 100 كه‌سى به‌ته‌مه‌نى تێدا ده‌بێته‌وه كه توشى زه‌هایمه‌ر ده‌بن له‌گه‌ڵ جێگه‌ى 100 منداڵ”.