سنور ميديا
پاش سێ ڕۆژ له‌به‌رده‌وامى شه‌ڕو پێكدادانى قورس له‌شارى قامیشلۆ له‌ڕۆژئاواى كوردستان، چەکدارانى دیفاع مەدەنی (كه سه‌ر به‌حكومه‌تى سوریایه) جارێكى دیكه په‌لامارى ئاسایشى ڕۆژئاوایان دایه‌وه، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، هێزێكى ڕوسیا‌و سوپاى سوریا له‌قامیشلۆن بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كه، له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزێكى دژه تیرۆرى ڕۆژئاوا‌و شه‌ڕڤانانى یه‌په‌گه گه‌یشتونه‌ته شوێنى شه‌ڕه‌كه‌و ئاسایش بڕیاریداوه ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌وتونه‌ته ده‌ستى چۆڵیان نه‌كات.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، له‌كاتژمێر 11ى شه‌وى ڕابردوو جۆرێك له‌ئاگربه‌ست له‌نێوان چەکدارانى سه‌ر به‌سوریاو ئاسایشى ڕۆژئاواى كوردستان هاته‌ئاراوه، به‌ڵام دواتر هێزه‌كه‌ى سوریا له‌ناكاو په‌لامارى ئاسایشیان داوه‌و كارمه‌ندێكى هێزه كوردیه‌كه‌یان برینداركردوه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا، ئاسایش به‌توندى وه‌ڵامى چەکدارانى سوریاى داوه‌ته‌وه، له‌ئێستادا سه‌ربارى هێزێكى ڕوسیا‌و سوپاى سوریا كه گه‌یشتونه‌ته گه‌ڕه‌كى (تى) له‌قامیشلۆو جارێكى دیكه ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌نرایه‌وه، به‌ڵام شه‌ڕ ده‌ستى پێكرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ سايتى شارپرێسى ڕاگه‌ياندوه :”هێزێكى گه‌وره‌ى دژه‌تیرۆرى ڕۆژئاواى كوردستان به‌چه‌كى قورسه‌وه له‌شوێنى شه‌ڕه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كى زۆریش له‌شه‌ڕڤانانى یه‌په‌گه ئێستا له‌گه‌ڕه‌كى (تى) بڵاوه‌یان كردوه‌و بڕیاریانداوه ئه‌و گه‌ڕه‌كه له‌چه‌كدارانى سه‌ر به‌حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د پاك بكه‌نه‌وه‌و ڕێگه‌ى مانه‌وه‌یان پێنه‌ده‌ن ئه‌گه‌رهات‌و له‌سه‌ر شكاندنى ئاگربه‌ست به‌رده‌وامبن”.
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى باسكرد، ئاسایشى ڕۆژئاوا له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژى شه‌ڕدا زۆرێك له‌گه‌ڕه‌كى (تى) كۆنترۆڵكردوه‌و بۆ ئه‌وه‌ش بڕیاریداوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه نه‌كات‌و له‌هه‌موو ئه‌و ناوچانه بمێنێته‌وه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، “ئاسایش‌و دژه تیرۆر‌و یه‌په‌گه به‌ته‌واوى گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه‌و ڕێگه ناده‌ن شه‌ڕ بگوازرێته‌وه بۆ هیچ گه‌ڕه‌ك‌و كۆڵانێكى دیكه‌ى قامیشلۆ، هه‌رچه‌ند له‌گه‌ڕه‌كى (حلكو) كه له‌ژێر ده‌ستى ئه‌و هێزه‌ى سوریادایه، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ده‌نگى ته‌قه بیستراوه، به‌ڵام هێزه كوردیه‌كان ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌شیان گه‌مارۆداوه”.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژى شه‌ڕ له‌قامیشلۆ كه تائێستاش به‌رده‌وامه، زیاتر له14 چه‌كدارى ئه‌و هێزه‌ى سوریا كوژراون له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى زۆر بریندار، هاوكات به‌رپرسێكى ئاسایشى ڕۆژئاوا گیانى له‌ده‌ستداوه‌و كارمه‌ندێكى دیكه‌ش برینداره.