سنور ميديا
ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌یامێك له‌باره‌ی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه، چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌و په‌یامه‌یدا ئه‌مریكا به‌فه‌رمی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه بناسێنێت، سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی كۆشكی سپیش زانیارى پێشوەختە بڵاودەکاتەوە.
جین ساكی سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی كۆشكی سپی ئه‌مریكا ئاشکرایکردوە، ئیداره‌ی ئه‌مریكا ڕۆژی شه‌ممه قسه‌ی زۆری بۆ وتن له‌باره‌ی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كانه‌وه هه‌یه.
پێشتر ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌به‌رپرسانی ئه‌مریكا داوایان له‌سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كرد، كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌فه‌رمی بناسێنێت.
تائێستا 29 ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ئاستی جیهان كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كانیان به‌فه‌رمی ناساندووه، چاوه‌ڕێده‌كرێت ناساندنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ زیاتر ناساندنی له‌سه‌ر ئاستی جیهانیی هه‌بێت.