سنورمیدیا
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ له‌ناو كه‌مپه‌كان ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به(سنورمیدیا)ی ڕاگه‌یاند”بڕیار دراوه تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ئه‌مساڵ له‌ناو كه‌مپه‌كان و دوای مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ئه‌نجام بدرێت”.
وتیشی” بڕیاره‌كه گهیشتووهتهدهست هه‌موو زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان”.
ساڵی ڕابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ناو كه‌مپ ئه‌نجام نه‌دراو، خوێندكاران به شێوازی ئه‌لیكترۆنی و له‌ڕێگه‌ی ڕاپۆرت و توێژینه‌وه تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.