لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له یادی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا پشتیوانیی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی بۆ میدیای ئازاد له چوارچێوه‌ی یاسا دووپاتكرده‌وه له هه‌مانكاتیشدا ئه‌و یاده‌ی كرده بۆ نه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی كوردستان بهێنرێت.
له په‌یامه‌كه‌یدا لاهور شێخ جه‌نگی رایگه‌یاندووه لە یادی ڕۆژنامەگەریی کوردی و تێپەڕبوونی ١٢٣ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان وەک یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسان دەکەم، هیوادارم کاروانی ڕاگەیاندنی کوردی بەردەوام لە گەشەسەندن و پێشکەوتندا بێت.
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی روونكرددووه‌ته‌وه كه ڕاگەیاندنی كوردی لە ڕابردوودا سەرباری ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکەی، سەکۆیەکی بوێری ئازادی ڕاده‌ڕبرین بووە، لە ئێستاشدا ڕۆڵێکی گرنگ و دیاری هەیە لە گەیاندنی پەیام و زانیارییەکان و دەستنیشانکردنی کەموکورتی و نادادییەکان و درووست‌کردنی ڕایگشتی.
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی پشتیوانیی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی بۆ میدیا و ده‌نگی ئازاد دووپاتكردووه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ی یاسادا و رایگه‌یاندووه “ئێمە لە سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دووپاتی دەکەینەوە کە پشتیوانیی هەموو ئەو میدیا و ڕۆژنامەنووس و دەنگەئازا و ئازادانەین کە لە چوارچێوەی یاسا و ئیتیکی کاری ڕاگەیاندندا پیشەییانە ڕووماڵی ڕووداو و زانیارییەکان دەکەن و ئەرکی میدیایی خۆیان جێبەجێ دەکەن، لە هەمان کاتیش‌دا داوا دەکەین لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بە گرتن و ئەشکەنجەدانی ڕۆژنامەنووسان بهێنرێت و ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ کارکردنیان بۆ فەراهەم بکرێت. ”
له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌شیدا ده‌ڵێت “درود بۆ گیانی هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی کە لە پێناوی ئازادیی و پێشكه‌وتن و دیموكراسیی و گەیاندنی راستیدا شەهیدبوون.”