دیاری حسێن جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوک – گەرمیانی پارتى بە ماڵپەڕی فەرمى حزبەکەى راگەیاندووە، ئامادەکارییانکردوە بۆ هەڵبژاردن لە کەرکوک و ناوی كاندیدانی خۆیان ئاراستەی دەزگای ھەڵبژاردن كردووە.
باسی لەوەشکرد، ئێستا کار بۆ ئەوە دەکەن بگەڕێنەوە بۆ کەرکوک و لەگەڵ حكومەتی عێراق لە ھەوڵدان جارێکی دیکە بارەگاکانیان لەو شارە بکەنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن پرۆسەی ھەڵبژاردنەكان بە باشی بەڕێوەببەن، پێویستە چەند مانگێک پێش ھەڵبژاردن بگەڕێینەوە.
دیاری حسێن ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی بازنەكانی ھەڵبژاردن بە گشتی كاریگەریی لەسەر دەنگەكانی ھەموو ناوچەكان دەبێت و رەنگە زیانی بۆ حیزبەكانیش ھەبێت، بەڵام ئەوان لەگەڵ ئەوەدان ئەوەی لە بەرژەوەندیی كورد بێت، بكرێت جا بە ھاوپەیمانی بێت یاخود بە جیابێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە دواى ١٦ى ئۆکتۆبەرى ساڵى ٢٠١٧ەوە پارتى بارەگا و جموجۆڵى حزبیی لە ناوچەکانى سەر بە پارێزگاى کەرکوک نەماون.