سنور ميديا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا داوای له خه‌ڵكی كوردستان كرد، خۆیان له په‌تای كۆرۆنا بپارێزن و پێكوته‌ی ڤایرۆسه‌كه وه‌ربگرن.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێم، له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: په‌تای کۆرۆنا هێشتا هەڕەشەیەکی جدییە، پێویستە به‌رده‌وامبین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی.
داواش لە هاوڵاتیان دەکات ماسک ببه‌ستن، پابەندبن بە ڕێنماییە ته‌ندروستییه‌كان و ڤاكسین وه‌ربگرن.
هەر په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌رنجی هاووڵاتیانی بۆ لای به‌سته‌ری خۆتۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی بۆ وه‌رگرتنی پێكوته‌ی كۆرۆنا راكێشاوه و نووسیویه‌تی: خۆتان تۆمار بكه‌ن بۆ ڤاكسین و به‌سته‌ری خۆتۆماركردنی داناوه.