سنور ميديا
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە موچەی هەردو مانگی شوبات و ئازاری فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە بەبێ لێبڕین دابەشبکرێت.
بەگوێرەی نوسراوێک کە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و ئەمڕۆ چوارشەممە دەرچوە هاتوە، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی نیشانداوە لەسەر خەرجکردنی موچەی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە بەبێ لێبڕین بۆ هەردو مانگی (2 و 3)ـی 2021.
لەنوسراوەکەدا وەڵامی کۆنوسێکی وەزارەتی ناوخۆش دراوەتەوە کە لەچەند خاڵێک پێکهاتوە و ئاماژە بەوەدراوە، جگە لەپرسی موچەی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، خاڵەکانی دیکە پەسەندنین لەئێستادا.