دیمه‌نێكی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ئافره‌تێك له درامایه‌كی میسری بۆته جێگه‌ی باس و مشتومڕی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له میسر.
له دراماكه‌دا ئه‌كته‌ری ناوداری سوری” جمال سلیمان” ڕۆڵی پاڵه‌وانی دراماكه‌ی هه‌یه و تیایدا چیرۆكی كچێك ده‌گێڕێته‌وه كه له خێزانێكی هه‌ژاره و ده‌چێته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری بۆكاركردن به‌ڵام له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستدرێژی به‌كۆمه‌ڵی ده‌كرێته سه‌ری.
له دراماكه‌دا كچه هه‌ژاره‌كه له‌ناو هۆتێلێك له‌لایه‌ن چه‌ند پیاوێكه‌وه بێ هۆش ده‌كرێت و دواتر هه‌ریه‌كه‌یان به‌سه‌ره ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر و ئه‌م دیمه‌نانه به ڤیدیۆ تۆمار ده‌كه‌ن، دیمه‌نه‌كه زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه له یوتیوب له‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه‌دا و له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ش دوو جۆر بۆچوونی جیاواز هه‌بووه، یه‌كێكیان پشتگیری دراماكه ده‌كات و ئه‌وی دیكه‌یان به نه‌شیاوی ده‌زانێت له‌م مانگه‌دا دیمه‌نی له‌و شێوه‌یه په‌خش بكرێت.